English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێی دەکەن
2019-05-13 [02:03 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئەمڕۆ  نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ خاتوو جێنین ھێنس پڵاسخارد نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووە . 

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵیی خۆی بە ڕێککەوتنی لایەنە کوردستانییەکان بۆ پێکھێنانی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان و باشبوونی پەیوەندییەکانە ھەولێر ـ بەغدا نیشان دا.

لە کۆبوونەوەکە  نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ خاتوو جێنین ھێنس پڵاسخارد نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەڕێزیان پوختەیەکی دەربارەی ھەنگاوەکانی ڕێککەو‌تنی لایەنە کوردستانییەکان بۆ پێکھێنانی ھەرسێ سەرۆکایەتیی ھەرێم و پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەردوولا بە گفتوگۆ و دیالۆگ، پێشکەش کرد.

کۆبوونەوەکە کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ١٣/٥/٢٠١٩ لە ھەولێر بەڕێوەچوو و شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێم ئامادەی ‌بوون، خاتوو پڵاسخارد خۆشحاڵیی خۆی بە ڕێککەوتنی لایەنە کوردستانییەکان بۆ پێکھێنانی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان و باشبوونی پەیوەندییەکانە ھەولێر ـ بەغدا نیشان دا، ھەروەھا باس لە ناوچە کێشەلەسەرکان کرا و ھەردوولا جەختیان لە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئاسایش و گەڕانەوەی خەڵک بۆ ناوچەکە بە ھەماھەنگیی ھەولێر و بەغدا کردەوە.
تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و چەند بابەتێکی پەیوەست بە ڕەوشی سووریا و ئێرانەوە، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad