English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران... به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ به‌ریتانیا، ئافره‌تێك سزای به‌ندكردنی بۆ ده‌رچوو
2019-05-13 [03:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان تاران و به‌شێك له‌ وڵاتانی رۆژئاوا به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئێران رایگه‌یاند، سزای به‌ندكردنی 10 ساڵی به‌سه‌ر ئافره‌تێكی وڵاته‌كه‌ی دا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سیخوڕی بۆ به‌ریتانیا كردوه‌.

وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران غولام حسێن ئیسماعیلی رایگه‌یاند، ئه‌و ئافره‌ته‌ ئێرانیه‌ به‌رپرس بوو له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانی، هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانی كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ راشكاوی دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی دا نا، حوكمی 10 زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو.

ئیسماعیلی وتیشی، ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ هێنانی پرۆژه‌كانی "زنجیره‌ی رۆشه‌نبیری" بۆ ئێران به‌رپرس بووه‌، ناسنامه‌كه‌ی دیاری نه‌كرد به‌ڵام وتی، پێش ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانی كار بكات له‌و وڵاته‌ قوتابی بووه‌.

باسی له‌وه‌ ش كرد، ماوه‌ی ساڵێكه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه‌، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی بێت.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad