English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
​جەستە لە ڕەمەزاندا چى بەسەر دێت
2019-05-14 [09:53 AM]

هەولێر _ ZNA



یەکەم و دووەم ڕۆژى سەرەتاى ڕەمەزان بۆ ڕۆژووان قورسە و بە تایبەتى دواى ٨ کاتژمێر یان زیاتر و کۆتایی دێت بەمژینى مادە خۆراکیەکان لە لایەن ڕێخۆڵەکانەوە.
 

لەو کاتەدا جەستە دەست دەکات بە سوتاندنى چەوریەکان وکەمکردنەوەى ئاستى کۆلیسترۆڵ و کەمبونەوەى مەترسى توشبوون بە نەخۆشى شەکرە.

دەبێت ئاگادارى ڕۆژانى ٣ بۆ ٧ ى ڕەمەزان بیت لە توش بوون بە نەخۆشى وشکبونەوە، چونکە لەو کاتەدا جەستە خۆى ڕاهێناوە بۆ بەڕۆژووبوون و لەو کاتەدا چەوریەکانى جەستە شى دەبنەوە و دەگۆڕێن بۆ شەکرى ناو خوێن.

لەو حاڵەتەدا پێویستە دواى ڕۆژو و شکاندن ئاوى زۆر بخورێتەوە تا بڕى شلەی جەستە پڕبکرێتەوە کە بەهۆى بە ڕۆژووبونەوە کەمى کردووە.

لە ڕۆژانى ٨ بۆ ١٥ى ڕەمەزان جەستە ئاسایى دەبێتەوە.
 

ڕازین مەهروف ڕاوێژکارى دەرمان و پزیشکى چاودێریکردنى ورد لە نەخۆشخانەى کامبریچ ڕایگەیاند، لە ڕۆژانى ئاساییدا کالۆرى زۆر بەدەست دێت بەوەش ڕێگە نادات جەستە بە کارى گرنگى خۆى هەڵبستێت، بۆیە ڕۆژووگرتن ئەو کارە ڕاست دەکاتەوە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەى جەستە بەکارە گرنگەکانى خۆى هەڵبستێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕۆژوو سودى هەیە بۆ جەستە بۆ زوو شیفا وەرگرتن لە کاتى نەخۆشى و ناهێڵێت هەوکردن ڕوو بدات و بنەبڕى دەکات.
 

لە ڕۆژانى ١٦ بۆ ٣٠ ڕەمەزان ڕزگار دەبیت لە ژەهرەکان.

لەو کاتەدا کۆڵۆن و جگەر وگورچیلە و پێست ڕزگاریان دەبێت لە مادە ژەهریەکان.

لە کۆتایدا ئەو پزیشکە پێشنیاز دەکات بەڕۆژووبون لە دواى مانگى ڕەمەزانیش بەردەوام بێت، بەڵام هەفتەى دوو ڕۆژ و بەوەش جەستە بەردەوام لە تەندروستیەکى باش و چالاکدا دەبێت و بەوەش کێشى لەش بەشێوەى بەرنامەیەکى ورد ڕوو لە دابەزین دەکات بێ ئەوەى ماسولکەى جەستە لاواز بێت و چەوریەکانى بسوتێت.





ئەم هەواڵە 10048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad