English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی دەبێت لە پارشێودا چەرەزات بخۆیت
2019-05-14 [10:15 AM]

هەولێر _ ZNA



چەرەزات بەشێکە لە گرنگترین خواردنەکان بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بەرۆژوو دەبن چونکە بڕێکی زۆر ڕیشاڵ و کانزا لە پێكهاتەیدا هەیە کە ماددەی خۆراکی گرنگن بۆ جەستە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە ئاماژەی بەوەکردووە، کەسانی بەڕۆژوو پێویستە چەرەزات لە پارشێواندا بخۆن چونکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەستی برسییەتی و وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت.

لە باشترین جۆرەکانی چەرەزاتیش فستقە کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، مەگنیسیۆم و ریشاڵە خۆراکییەکان، هەروەها بڕێکی کەم سۆدیۆم و شەکر لە پێکهاتەیدا هەیە بۆیە خواردنێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی بەرزە فشاری خوێن و شەکرەیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ترشی ئەمینی و دژە ئۆکسید لە پێکهاتەیدا هەیە کە وایکردووە بەسوودبێت بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەکان.

هەروەها بادەم یەکێکە لە جۆرە بەسوودەکانی چەرەزات کە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و بەرزبوونەوەی کۆریسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە، هەروەها تەندروستی دەمارەکان دەپارێزێت و یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ئێسك و ددانەکان.

سنۆبەر جۆرێکی دیکەی چەرەزاتە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A کە بەسوودە بۆ چاوەکان، هەروەها هەندێك چەوری لەپێکهاتەیدا هەیە کە گرنگن بۆ دڵ، بەهۆی بوونی ڤیتامین C و ماددەی ئاسن لە پێکهاتەیدا یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و پارێزگاریکردن لە کۆئەندامی دەمار.

پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی ئەو چەرەزاتەی هەڵیدەبژێرن سوێر نەبیت و برژاو بێت نەك سوورەوەکراو، هەروەها زیادەڕۆیی لە خواردنیدا نەکرێت و بە هەمەجۆری بخورێت.





ئەم هەواڵە 10471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad