English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی ئافرەتان زیاتر پێویستیان بە زینك هەیە
2019-05-14 [11:23 AM]

هەولێر _ ZNA



زینك ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە باشترکردنی تەندروستی ئافرەتاندا لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیاندا، لە سەرەتای گەشە و پێگەیشتنیانەوە تا تەمەنی نائومێدیان، هەروەها ئەم کانزایە یەکێکە لە نهێنییەکانی جوانی پێست و قژیان و تەندروستییان بەگشتی باشتر دەکات.
 

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو هۆکارانە کردووە کە وادەکەن ئافرەتان زیاتر پێویستییان بە زینك بێت، بەم جۆرە:

- زینك تێكچوونەکانی جەستەی ئافرەتان لە دوو ڕۆژی سەرەتای سووڕی مانگانەدا کەمدەکاتەوە.

- ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ پارێزگاریکردنی پێست لە هەستیاری و کەڕووەکان، بەتایبەت لە ناوچە هەستیارەکانی جەستەدا کە بەهۆی کەمیی زینکەوە تووشی دەبن.

- کەمیی زینك لە ماوەی دووگیانیدا پەیوەندی هەیە بە لاوازبوونی گەشەی کۆرپەلە و درێژی ماوەی دووگیانی دایکان.
 

- کەمیی زینك پەیوەندی هەیە بە فشەڵبوونی ئێسکەوە بەتایبەت لە قۆناغی نائومێدیدا.

بۆ چارەسەری کەمیی زینك لە جەستەدا دەتوانرێت لەڕێگەی حەبەوە وەربگیرێت یان ئەو خواردنانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە زینك لەوانەش: (سپێناخ، ناوکی کولەکە، کاجۆ، بادەم، نۆك، خواردنە دەریاییەکان و گۆشتی سوور)





ئەم هەواڵە 9757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad