English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ماوەی 10 ساڵ باج و گومرگ و رسومات لەسەر كارگە خۆماڵییەكان هەڵدەگیرێت
2019-05-14 [08:02 AM]

ZNA – هەولێر


بەهۆی یەكخستنی یاسایەك لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق ، بڕیارە كارگەی تازە دامەزراو بۆ ماوەی 10 ساڵ لەهەموو باج و رسوماتێك ببەخشرێن و كارگە تازەكانیش بۆ ماوەی 5 ساڵ لەو بڕیارە سودمەند بن.

 ئەندازیار تەیب كەژۆ عەلی، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر بە باسی راگەیاند: لەمەودوا بەهۆی جێبەحێكردنی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 1998ی عێراق كە تایبەتە بە كەرتی پیشەسازی، زۆر ئاسانكاری بۆ كارگەی تازە دامەزراو دەكرێت، گوتی: " ئەو یاسایە لە نێوان هەوڵێر و بەغدا رێكەوتنی لەسەر كراوە، كارگەی تازە دامەزراو بۆ ماوەی 10 ساڵ لە دانی باج و رسوماتی گومرگی لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، ئەو كارگانەشی كار دەكەن و تازە دامەزاون بۆ ماوەی 5 ساڵ لێخۆشبوونەكە دەیانگرێتەوە".

ئەو روونیشی كردەوە: نوسراويان بۆ وەزارەتی دارایی كردووە بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و لێخۆشبونی باج و گومرگی كارگەكان.

عەلی دووپاتی دەكاتەوە ئەو لێخۆشبوونە تەنها باج و گومرگ ناگرێتەوە، بەڵكو كارگەكان بۆ 10 ساڵ لە رسوماتیش دەبەخشرێن كە ساڵانە بۆ نوێ كردنەوە دەیاندا، گوتیشی: "رسوماتی ساڵانەی كارگەكان بەپێی سەرمایەیەی كارگەبووە ، ئەگەر 100 ملیۆن دینار بووایە ئەوە دەبوو ساڵانە ملیۆنێك دینار بدا،هەروەها كەلوپەل و بەرهەمیش لە دەرەوە بهێنێت تاوەكو ئێستا 1%ی باجی لێوەردەگیرا، ئێستا ئەوەش نامێنێت".

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشكراشی كرد: لە كاتی هێنانی ئامێر وكەرستەی خاو لە دەرەوە بۆ كارگەكانی ناوخۆ هاوكاری و كارئاسانی دەكرێت، دەشڵێت: "ئەگەر خاوەن كارگەیەك ئامێرێك لە دەرەوە بهێنێت ئێمە نوسراوی بۆ دەكەین بۆ خاڵی گومرگی بۆ لێخۆشبوونی گومرگی، هەر ئامێرێك بێت 5% گومرگی لێوەردەگیرێ، بەڵام بۆ كارگەی ناوخۆ تەنها 1% وەردەگیرێت، ".

 بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ساڵی 1991 ژمارەی كارگەكانی كوردستان 100 كارگە بووە، بەڵام ئێستا نزیكەی 4 هەزار كارگە هەیە، هەروەها لە ماوەی چوار ساڵی قەیرانی دارایی 422 كارگەی خۆماڵی بە بەهای زیاتر ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار دامەزراون.

 

 

 





ئەم هەواڵە 4174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad