English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ بەدووربوون لە تینوێتی ئەم خواردن و خواردنەوانە مەخۆن
2019-05-14 [01:17 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پێویستە ڕۆژوانان لە مانگی ڕەمەزاندا، ڕەچاوی ئەو خواردن و خواردنەوانە بکەن کە شەوان یان لە کاتی پارشێو دەیانخۆن، بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە برسییەتی یان تینوێتی بکەن و بتوانن ئەو کاتژمێرانەی خواردن ناخۆن تووشی برسێتی و تینوێتی زۆر نەبن.
 

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە لەرێگەی ئارەقکردنەوە و هەناسەدان و میزکردنەوە بڕێکی زۆر ئاو دەردەداتە دەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك خواردن و خواردنەوە وادەکەن هەست بە وشكبوونەوە و تینوێتی زیاتر بکرێت و جەستە پێویستی بەبڕیکی زیاتر ئاو هەبێت.

چا و قاوە :

بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کافایینیان تێدایە وادەکەن وشكبوونەوەی جەستە خێرابێت و هەست بە تینوێتی بکرێت.
 

خواردنە سوێرەکان :

ئەو خواردنانەی کە خوێ و سۆدیۆمیان زۆرە وادەکەن هەستی تینوێتی زیاتر بێت و جەستە پێویستی بە ئاوێکی زیاتر بێت، چونکە بەرزبوونەوەی سۆدیۆم لە جەستەدا دەبێتە هۆی ئەوەی شلەکان کەمببنەوە.
 

ئەو خواردنانەی کە پرۆتینیان تێدایە :

جەستە پێویستی بە بڕێکی زۆری ئاو هەیە بۆ هەرسکردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین.
 

خواردن و خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە شەکر:

ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە هەستی تینوێتی زیاد دەکەن چونکە وادەکەن جەستە بڕێکی زۆر شلەمەنییەکان لەدەستبدات.
 

بەهارات: ئەو خورادنانەی کە دەوڵەمەندن بە بەهارات شلەمەنییەکانی جەستە دەمژن بەمەش دەبنە هۆی وشكبوونەوەی جەستە و هەستکردن





ئەم هەواڵە 5641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad