English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرشکرایە سەر دوو وێستگەی نەوتی ولاتێكی عه‌ره‌بی
2019-05-14 [11:14 AM]

​ZNA- هەولێر


دووفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر دوو وێستگەی دەرهێنانی نەوت لە ریازی پایتەختی سعوودییە.

وەزیری نەوتی سعوودییە بڵاویکردەوە: "هێرشەکان بۆ سەر وێستگەکانی دەرهێنانی نەوت بوون، بەڵام نەبوونە هۆی وەستاندنی هەناردەی نەوت تیایاندا".

خالید فالح، وەزیری نەوتی سعوودییە گوتی: "هێرشەکان ئەوە دەسەلمێنن هەڕەشە لەسەر هەناردەی نەوتی جیهانی هەیە و دەبێت رووبەڕووی گروپە تیرۆرستییەکانی وەک حووسییەکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات ببینەوە".

تەلەڤزیۆنی مەسیرەی سەر بە حووسییەکان بڵاویکردووتەوە: "چەکدارە حووسییەکان لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر دوو پێگەی گرنگی سعوودییە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر هێرشکرایە سەر چوار کەشتی بارزگانی ئیماراتی و سعوودی و زیانیان پێگەیەنرا، بەڵام هێشتا ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە ئاشکرا نەکراون.





ئەم هەواڵە 4837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad