English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: پابەند بوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی تەنیا رێگە چارەیە
2019-05-14 [11:39 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێ دۆخی ئێران بە رونی لەگەڵ ھاوتا ئەمریكیەكەی باس دەكات.

سێرگێی لاڤرۆف بە ئاژانسی تاسی رووسیەی راگەیاندووە كە ھیوادارە ھەموو لایەك پابەندی رێككەوتنی ئەتۆمی بمێننەوە و ھاوكات لە سۆچی و لە كۆبوونەوەی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ ھەوڵ دەدات بزانێ واشنتن چۆن دەخوازێ مامەلە لەگەڵ ئەو دۆخە بكات. بە وتەی لاڤرۆڤ ئەمریكیەكان گوشاریان بۆسەر یەكیەتیی ئەوروپا ھێناوە و بەڵام ھیچ رێگەیەك نیە جگە لەوەی لایەنە ئەوروپیەكان و ئێرانیش پابەندی رێككەوتنەكە بن. ھاوكات داواشی كردووە كە ئێران بتوانێ نەوتی خۆی لە بازارەكاندا بفرۆشێتەوە.

ئەمریكا دەڵێ ھەر وڵاتێك نەوت لە ئێران بكرێ یان مامەڵەی بازرگانیان لەگەڵ بكات رووبەرووی سزا دەبێتەوە و لەم چوارچێوەیەشدا بریارە پەیوەست بە دۆخی ئێران لەگەڵ رووسیا گفتگۆ بكەن.





ئەم هەواڵە 5851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad