English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ١٢٠ هەزار سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
2019-05-14 [11:57 AM]


ZNA - هەولێر

میدیاکانی ئمریکا ئاشکرایان کردووە بە مەبەستی کاردانەوە دژی ئێران، پنتاگۆن ١٢٠ هەزار سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بڵاوی کردوەتەوە؛ یەکێک لە بژاردەکانی سەرۆکی ئەم وڵاتە دژی ئێران، رەوانەکردنی ١٢٠ هەزار سەربازە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردوە؛ ئەمریکا ئەگەری هێرشکردنە سەر سەربازانی ئەمەریکا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی دروستکردنی چەکی موشەکی و ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بە هەڕەشە و مەترسیی لە قەڵەم دەدات و رێوشوێنی پێویست لە دژی ئەو جموجۆڵانە تاوتوێ دەکات.

 





ئەم هەواڵە 6268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad