English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی کە زیانی بۆ تەندروستی منداڵەکەت هەیە
2019-05-15 [08:55 AM]

هەولێر _ ZNA



منداڵان زیاتر لە هەرکەسێکی دیکە پێویستیان بەوە هەیە کە خواردنەکانیان تەندروست بێت، هەرشتێک کە دەیخۆن کاریگەری لەسەر گەشەی مێشک و جەستەیان دەبێت.
 

لێرەدا چەن خۆراکێک دەخەینە رو کە زیانی بۆ منداڵەکان دەبێت:-
 

١- شەربەت یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە منداڵان ئارەزووی دەکەن بەڵام زیانێکی زۆری هەیە بۆیان بەهۆی ئەوەی کە رێژەیەکی زۆری شەکر لە پێکهتەکەیدایە، لەبری ئەوە دەتوانیت شەربەتی سروشتی بدەیت بە منداڵەکەت.
 

٢- هەنگوین بۆ منداڵنی خوار تەمەن دو ساڵ زیانی تەندروستی هەیە.
 

٣- ترێ یەکێکە لەو میوانەی کە رێژەیەکی زۆری ڤیتامینی لە خۆ گرتووە، بەڵام بەهۆی بچوکیەکەیەوە رەنگە ببێتە هۆی گیرانی بۆری هەناسەی منداڵەکەت، بۆیە باشترە منداڵانی خوار تەمەن دو ساڵ ترێ نەخۆن.
 

٤- منداڵان پێویستیان بە خواردنی تەندروستە پێویستە دوربکەونەوە لە پێدانی خواردنی شیرینی و چۆکلێت بە منداڵەکەت.
 

٥- زۆرکات دایک و باوکان رێگە بە منداڵەکان نادەن کە خواردنەوە غازیەکان بخۆن لە بری ئەوە میڵک شەیکیان پێ دەدەن، بەڵام لە روی تەندروستیەوە میڵک شەیک بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆری شەکر و سۆدەی لە خۆگرتوە بەهەمان شێوەی خوارنەوە غازیەکان زیانی بۆ منداڵەکەت دەبێت.





ئەم هەواڵە 5368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad