English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا لەترسی میلیشاییەكانی عێراق ژمارەیەك كامەندی خۆی دەكێشێتەوە
2019-05-15 [07:56 AM]

ZNA – هەولێر


ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا  بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌، ئەمەش بەهۆی مەترسی میلیشیایەكانی عێراقەوەیە لەسەر ئەمەریكییەكان.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له‌ عێراق، كه‌ مانه‌وه‌یان پێویست نییه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان.

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزای له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له‌ عێراق راگرتووه‌، هەروەها ئه‌مه‌ریكا پێشتر هۆشداری له‌ باره‌ی مەترسی گرووپ و میلیشیاكان دابووە عێراق.

 

 





ئەم هەواڵە 9670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad