English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆكاندید كردنی بۆ سەرۆكی ھەرێم داخست
2019-05-15 [08:39 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆكاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم داخست و پێنج كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كاندید كردووە.

دوای سێ رۆژ، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆكاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم داخست، پێنج كەس بۆ ئەو پۆستە خۆیان كاندید كردووە. بەپێی زانیارییەكان ھەندێك لەو كاندیدانە تەمەنیان كەمترە لە 40 ساڵ، كە یەكێك لە مەرجەكانی خۆكاندید كردن ئەوەیە نابێ تەمەنی ئەو كەسە لە 40 ساڵ كەمتر بێت كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم كاندید دەكات، بەم نزیكانە پەرلەمانی كوردستان ناوی ئەو پێنج كەسە ئاشكرا دەكات كە خۆیان كاندید كردووە".

جگە لەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كاندید كردووە و بۆ ئەم مەبەستەش رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كردووە، ھیچ لایەنێكی دیكەی سیاسی كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم پێشكەش نەكردووە".





ئەم هەواڵە 1054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad