English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ھێزەکانی لە عێراق دەخاتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
2019-05-15 [08:50 AM]

ZNA- ھەولێر


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێزە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق خستووەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی.

بیل ئربان، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا، ئاشکرای کرد، کە مەترسیی ھێرش لە لایەن ئێران یان میلیشیاکانی سەر بە ئێران دژ بە ھێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، ئەگەرێکی بەھێزە.

بیل ئربان هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکییەکان لە عێراقەوە چاودێری وردی بارودۆخەکە و جموجۆڵەکانی ئێران و ئەو میلیشیا عێراقییانە (حەشدی شەعبی) دەکەن، کە سەر بە ئێرانن.

ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لەکاتێک دایە، کێشمەکێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تا دێت تووندتر دەبێتەوە و ھەردوولا ھەڕەشەی ھێرشکردن دەکەن لە ئەگەری هەر جموجۆڵێک، کە بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 14-5-2019،، عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند، کە شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوونادات و دانوستاندنیشی لەگەڵ ئەمریکا بە ژەھرێکی کوشندە ناو برد.





ئەم هەواڵە 1354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad