English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر پێویسته‌ بریتانیا رۆڵی ئه‌رێنی بگێڕێ
2019-05-15 [11:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/٥/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و جۆن وێڵکس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و ھەنگاوەکانی  پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونی پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدیان تاوتوێ کردووە.

لەو دیدارەدا کێشە و تەنگژەکانی کەرکووک و شنگال و ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دژی تیرۆریستانی داعش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە. مەسرور بارزانی تیشکی خستووەتە سەر گفتوگۆکانی نێوان بەغداو ھەولێر و ھیوایخواستووە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو گفتوگۆیانە بە ئەنجام بگەن، بە پێویستی زانیوە لەو رووەوە بریتانیا رۆڵی ئەرێنی خۆی بەشێوەیەک بگێرێت کە لە بەرژەوەندی چارەسەرییەکان بێت.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بریتانیا خۆشحاڵی بەرامبەر پێشکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستان و درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و ھەولێر دەربڕی و پشتگیری وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان نیشاندا و ھیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا، کە مارتن وار کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بووە.





ئەم هەواڵە 3847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad