English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانى كوردستان: هەمیشە پارێزەری مافەکانی مامۆستایان دەبین هەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و ژیاریان دەدەین
2019-05-15 [11:26 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانسەرۆکایەتیی پەرلەمان پیرۆزبایی لە مامۆستایانی کوردستان دەکات


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەێنێت،  بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین و ھەوڵ و ھیوامان بۆ سبەینەیەکی باشترە بۆ سەرجەم مامۆستایان.


راشیدەگەیەنن ، مامۆستایانی کوردستان جیاواز لە ھەموو مامۆستایانی دیکەی جیھان، جگە لە ئەرکی پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکان، قورسایی پێگەیاندنی نەوەکانیان بە ھزرو بیرە نەتەوەییەکان و قوربانیدانیان بەخۆیان ئەرکێکی دیکەیان بووە، مامۆستان لەسەرجەم شۆڕش و راپەڕینەکان پێشەنگ بوون، لەسەردەمە سەختەکانی دوای راپەڕین بەبێئەوەی بیرلەخۆیان بکەنەوە، بەردەوامییان بە خوێندن و پێگەیاندنی نەوەکان داوە.


ھەروەھا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ساڵانی دواییش لەگەڵ ھاتنی ھێرشی رێکخراوی تیرۆریستیی ناسراو بەداعش، مامۆستایان وێڕای ھەبوونی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەران، بەڵام ئەوان شێلگیرانە بەردەوامبوون لە پێگەیاندنی منداڵان و فێرکردنیان بۆ دوورکەوتنەوەیان لەھزرە توندڕەوەکان.


لەکۆتادا سەرۆکایەتی پەرلەمانی ڕایدەگەێنێت ،  بەناوی پەرلەمانی کودستانەوە، بۆ مامۆستا خۆشەویستەکانمان دووپات دەکەینەوە،کە ھەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین و ھەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و ژیاریان دەدەین و ئەوەی لە دەستمان بێت لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانی کوردستان بۆ مامۆستایان درێخی ناکەین.





ئەم هەواڵە 4123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad