English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاساکانی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک دەگۆڕدرێن
2019-05-15 [11:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرپرسێکی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، یاساکانی پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەیان دەگۆڕن و توندی دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/٥/٢٠١٩، گای ڕۆزن، جێگری بەڕێوەبەری دەستپاکی لە کۆمپانیای فەیسبووک، ڕای گەیاند: "یاساکانی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک دەگۆڕدرێن و توند دەکرێن، ھەر کەسێکیش یاساکانی فەیسبووک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بشکێنێت، لە یەکەم سزایدا، لانیکەم ٣٠ ڕۆژ ناتوانێت پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەمان بکاتەوە".

باسی لەوەش کردووە، کە ھەر کەسێک پەخشی ڕاستەوخۆ بکاتەوە و چەکی بەدەستەوە بێت، پەخشی ڕاستەوخۆکەی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕادەوەستێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو بڕیارەی فەیسبووک دوای ئەوە دێت، پیاوێک لە نیوزلەندا و لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا، ھێرشی کردە سەر مزگەوتێک و ٥١ کەسی کوشت.

 





ئەم هەواڵە 29704جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad