English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆری دەرکرد
2019-05-15 [11:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند نووسراوێکی جیاوازدا بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆری دەرکرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥-٥-٢٠١٩، رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نووسراوەکانی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردوووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ رێباز حەملان، وەزیری دارایی، داواکارییەکانی وەزارەتەکەی جێبەجێ کردووە و ڕەزامەندی لەسەر داون.

 

داواکارییەکانی وەزارەتی تەندروستی:

 

- سێ ملیار و ١٥٨ ملیۆن و ٨٢٠ ھەزار دینار

بۆ دابینکردنی خواردنی یەک ساڵی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی.

 

- ١٨٠ ملیۆن دینار

بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ سیستەمی گەرمیی نەخۆشخانەکان.

 

- ٢٦ ملیۆن دینار

بۆ ھەشت پزیشک لە بری دانەنانی نۆرینگەی پزیشکی.

 

- ٢٠ ملیۆن دینار

بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە ھەڵەبجە.

 

- سێ ملیۆن و ١٠٨ ھەزار دینار

بۆ کڕینی چوار کۆمپیوتەر بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی.

 

- ٤٠ ملیۆن دینار

بۆ دابینکردنی خواردن بۆ نەخۆشخانەکانی سنووری راپەڕین.

 

- چوار ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دینار بۆ دروستکردنی بەشی سووتاوی لە نەخۆشخانەی گشتیی ھەڵەبجە.

 

- ١٥ ملیۆن و ٤٤٦ ھەزار دینار

بۆ چاککردنەوە و گواستنەوەی سووتێنەر لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەی ھەڵەبجە.

 

- ٥٧٢ ملیۆن و ٩٣٤ ھەزار و ٧٥٠ دینار

بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە.





ئەم هەواڵە 14707جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad