English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیمیۆنی چاوی بڕیووەتە یاریزانێکی ریال مەدرید 
2019-05-15 [01:08 AM]

ZNA- ھەولێر 



دیگۆ سیمیۆنی راھێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ قەرەبوو کردنەوەی رۆیشتنی ئەنتوان گریزمان لە یانەکەی ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی یانەی ریال مەدرید مۆربکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، سیمیۆنی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ یاریزان خامێس رۆدریگزی کۆلۆمبی مۆربکات . 

رۆدریگز ئێستا بە شێوەی خواستن لە یانەی بایەرن میونشن یاری دەکات و تا ئێستاش دیار نییە بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەی باڤاری یا دەگەڕێتەوە یانەی شاھانە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بە رۆیشتنی گریزمان لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سیمیۆنی پێویستی بە یاریزانێکی بەتوانا دەبێت لە ھێلی پێشەوەی تیپەکەی و رۆدریگزیش یەکێک لەو یاریزانانەی دەتوانن قەرەبووی رۆیشتنی گریزمان بکەنەوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، جگە لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ، یانەکانی یۆڤانتس و پاریس سانجێرمان چاویان بڕیووەتە تواناکانی رۆدریگز . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5614جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad