English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ‌ باڵێۆزى کۆمارى بێلاروسیا لە عێراق تاوتوێکرد
2019-05-15 [02:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15/5/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئەندرێی ساڤینیک باڵێۆزى کۆمارى بێلاروسیا لە عێراق کرد.

له‌ دیدارێكدا، وێڕای تاوتوێکردنی په‌ره‌سه‌ندنەکانی ناوچه‌كه‌ و هەوڵەکانی  پێكهێنانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆمارى بێلاروسیا خرایەبەرباس.

لەو دیدارەدا مه‌سرور بارزانی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ کۆمارى بێلاروسیا نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی باش و گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی بیانی لە گشت سێکتەرەکان هەیە.

لەبەرامبەردا باڵێۆزى کۆمارى بێلاروسیا باسی لە توانای وڵاتەکەی لەڕووی پیشەسازی و ئابووری کرد و خۆشحاڵی خۆی بە پتەوکردنی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان لەلای خۆیانەوە خوازیارن لە زۆر بواردا، لەوانش بوارەکانی بازرگانى و پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستى و کشتوکال لە نێوان کۆماری بێلاروسیا و هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن .





ئەم هەواڵە 4024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad