English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... 72 تۆن خورما گومانی خراپبوونی لێده‌كرێت
2019-05-15 [02:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌گومانی خراپبوون، ئاسایشی سلێمانی‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست به‌رامبه‌ری‌.

له‌لایه‌ن به‌شی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌، له‌ عه‌لوه‌ نوێكه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (27) تۆن خورمادا گرتووه‌ كه‌گومانی خراپ بوونی لێكردووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردووه‌ بۆ كاری پێویست.

ئه‌و خورمایه‌ی ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌ له‌جۆری زهدیه‌ ، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ شیاو خواردن نییه‌.

‌ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad