English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆیته‌رز: ئه‌مه‌ریكا فشار له‌ عێراق ده‌كات، كۆنترۆلی گروپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران بكات
2019-05-15 [03:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندوه‌، سه‌ردانی له‌ناكاوی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م مانگه‌ بۆ عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌، زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كان كه‌ ئێران پشتیوانیان لێ ده‌كات، مووشه‌ك له‌ نزیك بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردۆته‌وه‌.

ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌ باسیان له‌وه‌ كردوه‌، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانەکەی ئەم دوایـیەی بۆ عێراق داوای لە به‌رپرسانی ئەو وڵاتە کردووە کۆنترۆڵی گروپە چەکدارە شیعەکانی وڵاتەکەیان بکەن، ئەوانەی لە لایەن ئێرانەوە پـشتیوانی دەکرێن.

پەمپـێیۆ داوای لە فەرماندە لەشکریـیەکانی عێراق کردووە ئەو گروپانە کۆنترۆڵبکەن کە هەتا دێت و هەژمونیان لە ناو عێراقدا زیادەکات پاش ئەوەی بوونەتە بەشێک لە هێزی ئاسایشی وڵاتەکە، گوتوشیەتی ئەگەربێت و ئەوان ئەو کارە نەکەن، ئەوا ئەمەریکا بە هێز وەڵام دەداتەوە.

ئه‌و ئاژانسیه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌، یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كان کەسێکی باڵای سه‌ربازی عێراقە و ئاگاداری وردەکاری سەردانەکەی پەمپـێیۆیە، روونی كردووه‌ته‌وه‌، پەیامەکەی ئەمەریکا ڕوونە، داوایانکردووە عێراق گره‌نتی بدات کە دەتوانێت ڕێگە لەو گروپانە بگرێت لەوەی هەڕەشە لە بەرژەوەندیـیەکانی ئەمەریکا نەکەن.

سەرچاوەکە ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئەگەربێت و ئەمەریکا لەسەر خاکی عێراق ڕووبەڕووی هێرش ببێت، ئەوا ئەمەریکا بۆ بەرگریکردن لە خۆی وەڵام دەداتەوە بەبێ ئەوەی پـرس بە عێراق بکات."

سەرچاوە ئه‌منییه‌كه‌ی دیکە رایگه‌یاندوه‌، ئەمەریکایـیەکان هه‌ندێك په‌یوه‌ندیان ده‌ست كه‌وتووه‌ کە جموجۆڵی گوماناوی هەندێک گروپی چەکداری ئاشکراکردووە، ئەمەش لە لایەن ئەمەریکایـیەکانەوە بە کارێکی بێزاركه‌ر دادەنرێت.

سەرچاوەکە گوتوشیەتی عێراقیـیەکان ئاگادارکراونەتەوە هەر هەڕەشەیەک لەلایەن ئەو گروپانەوە هەبێت ئەوا ڕاستەوخۆ ئەمەریکایـیەکان بە هێز مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن.

 

 





ئەم هەواڵە 1180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad