English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نائارامی لە موسڵ و بەغدا بەردەوامە
2019-05-15 [04:54 AM]

​ZNA - هەولێر


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، كوژرانی ٩ سەركردەی داعشی راگەیاند، لە بەغداش فرۆشگایەكی خواردنەوە كحولییەكان تەقێنرایەوە.

سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار رایگەیاند، لە پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنیندا لە ناوچەی سەگار، لە رۆژھەڵاتی قەزای روتبە، لە رۆژئاوای رومادی، ٩ سەركردەی رێكخراوی داعش كوژران، دوانیان ناسراونەتەوە بەناوەكانی شاكر عەبود و خزەیر موخلەف.

ھاوكات، سەعد مەعن گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو تەقینەوەیەی ناوچەی كەرادەی بەغدا، فرۆشگایەكی خواردنەوە كحولییەكانی كردبووە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.





ئەم هەواڵە 11284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad