English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند خوێک خانەکانی مێشک لەناو دەبات  
2019-05-16 [01:49 AM]

هەولێر _ ZNA



توێژینەوەیەکی ژاپۆنی ئەوەی ئاشکرا کردووە، پێنج خوی مرۆڤی ئەم سەردەمە، زیانی بۆ خانەکانی مێشک هەیە و لەناویان دەبات.
 

ماڵپەڕی (ZIV.ru)، بڵاوی کردووتەوە، کە لە توێژینەوەیەکی ژاپۆنی، پێنج خوی ئاشکرا کردووە، کەدەبنە هۆکاری لەناوچوونی خانەکانی مێشک و چاکبوونەوەیان مەحاڵە.
 

ئەو خوانەی کە توێژینەوەکە باسی کردووە، لەوانە راهاتن لەسەر کەم خواردنەوەی ئاو، چونکە مێشک سێیەکی ئاوە، وشکبوونی ئازاری پێدەدا، هەروەها مادە هۆشبەرەکان، یەکێکی دیکەیە لەوانەی زیان بە مێشک دەگەیەنێت و نایەڵێت خانەکان ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن.
 

توێژینەوەکە، باسی لەوەش کردووە، کە جگەرە، زیانێکی زۆر بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت، وادەکات خانەکانی مێشک بە لاوازی ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، هێرش دەکاتە سەر خرۆکە سپییەکانی خوێن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر خانەی مێشک دروست دەکات.
 

کەمخەویش، هۆکارێکی دیکەیە، کە خانەی مێشک لەناو دەبات، بۆیە پێوستە مرۆڤەکان بەگوێری کاتژمێری بایۆلۆژی بخەون.

سەرباری ئەمانەش، توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە، کە فشاری سۆزداری، مەترسییەکی ترسناکی لەسەر خانەکانی مێشک هەیە، فشارێکی دەروونی تیکدەر بۆ خانەکانی مێشک دروست دەکاتس.





ئەم هەواڵە 9868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad