English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی فڕێدانی زبڵ و خاشاک فلیپین باڵیۆز و هەموو کونسوڵەکانی لە کەنەدا کشانەوە
2019-05-16 [10:23 AM]

ZNA-هەولێر



فلیپین باڵیۆز و کۆنسوڵەکانی لە کەنەدا کشانەوە، بەهۆی پابەند نەبوونی لایەنی کەنەدا بۆ کشانەوەی ئەو زبڵ و خاشاکانەی کە لە ساڵی 2013 بەشێوەیەکی نایاسایی گواستەوە بۆ خاکی فلیپین.

پێگەی "Rappler"ی ناوخۆیی لە تیدی لۆکسین، وەزیری دەرەوەی فلیپینی گواستەوە و رایگەیاند، دوێنێ شەو نامە ئاراستەی هەموو باڵیۆز و کونسوڵەکانمان کرا لە کەنەدا. پێشبینی ئەوە دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی بگەنەوە وڵات".

پێگەکە ئەوەشی زیاد کرد، کەنەدا دوایین مۆڵەتی کۆتایی پشتگوێ خست بۆ کشانەوەی زبڵ و خاشاکەکانی لە فلیپین کە ئەویش دوێنێ چوارشەممە 15ی مانگ بوو، ئاماژەشی بەوە کرد فلیپین بوونی دیپلۆماسی خۆی  به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م دەهێڵێتەوە لە کەنەدا، تا ئەو کاتەی کەنەدا کەشتیی دەنێرێت بۆ کشانەوەی ئەو زبڵ و خاشاکانە لە فلیپین.

لای خۆشیەوە، رۆدرێگۆ دۆتێرتی، سەرۆکی فلیپین لە مانگی نیسانی رابردوو "هەڕەشەی ئەنجامدانی جەنگی کرد لەدژی کەنەدا، ئەگەر وڵاتەکەی بکاتە شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاک".

پێشتر دەزگا میدیاییەکان رایانگەیاند، چەند کۆمپانیایەکی تایبەت، بە تۆن و بەشێوەیەکی ناشەرعیی زبڵ و خاشاک دەگوازنەوە لە کەنەداوە بۆ فلیپین، سەرباری ناڕەزاییەکانی زانایانی ژینگە، دەستەڵاتدارانی کەنەدا رەتیدەکاتەوە ئەو زبڵ و خاشاکانە بکشێنێتەوە، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ناتوانێت کۆمپانیا تایبەتەکان پابەند بکات بەو کارە.

کەنەدا لە سەرەتای ئەم مانگە بەڵێنیدا بە کشانەوەی زبڵ و خاشاکەکانەی کە بەشێوەیەکی ناشەرعیی گواستییەوە بۆ فلیپین.





ئەم هەواڵە 1204جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad