English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیه: ئێران فه‌رمان بۆ ‌فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان ده‌رده‌كات سعودیه‌ بكه‌نه‌ ئامانج
2019-05-16 [02:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌میر خالد كوڕی سه‌لمان جێگری وه‌زیری به‌رگری سعودیه‌ ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی فه‌رمانی داوه‌ به‌ فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان هێرش بكرێته‌ سه‌ر دوو وێستگه‌ی نه‌وتی سعودی كه‌ حوسیه‌كان دانیان نا به‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه‌.

له‌ تویتێكدا ئه‌میر خالد وتی، ئه‌و هێرشه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و گروپه‌ ته‌نیا ئامرازێكه‌ به‌ده‌ست ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جندای خۆی پێ جێبه‌جێ بكات و خزمه‌تی پرۆژه‌ی فروانبوونی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ پێ بكات.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاره‌ تیرۆرستانه‌ی حوسییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ فه‌رمانی ئێرانه‌، په‌تی سێداره‌ ده‌خه‌نه‌ ملی هه‌وڵه‌ سیاسییه‌كانی ئێستا.

پێشتر حوسییه‌كان رایانگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ هێرشیان بۆ سه‌ر  هێڵی رۆژئاوا – رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام سعودیه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌بووه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad