English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو کەشتی جەنگی دیکەی ئەمریکا گه‌یشتنه‌ كه‌نداو
2019-05-17 [09:35 AM]

ZNA- ھەولێر



ماڵپه‌ڕی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه‌، دوو کەشتی جەنگی دیکەی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا کە هەڵگری مووشەکی دوورهاوێژی تۆماهۆکن گەیشتونه‌ته‌ کەنداوی فارس.

ماڵپه‌ڕی روسیا توده‌ی له‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه‌، هەردوو کەشتی جەنگی ئەمریکی بەناوەکانی USS Gonzalez و  USS Mcaul لە نزیک کەناره‌ئاوییه‌كان وڵاتی عومان جێگیر کراون و بەبێ هیچ کێشەیەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو ئه‌مریكا كه‌شتی زه‌به‌لاحی فڕۆهه‌ڵگری یو ئێس ئێس ئه‌براهام لینكن و چه‌ندین تێكشكێنه‌ر و كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو كرد، ئه‌وه‌ش دوای تێچكچونی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی واشنتن و تاران.

 





ئەم هەواڵە 3010جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad