English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رهه‌می نه‌وتی باشور به‌ كشانه‌وه‌ی ئێكسۆن مۆبیل كه‌می نه‌كردوه‌
2019-05-18 [12:41 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی كۆمپانیا نه‌وتی باشور ئیحسان عه‌بدولجه‌بار رایگه‌یاند، تاكو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ به‌نده‌ره‌كانی باشوور رۆژانه‌ گه‌یشتووته‌ 3.5 ملیۆن به‌رمیل.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه‌، بڕیاری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل به‌ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی بیانی له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی قورنه‌ یه‌ك، رێكارێكی خۆپاراستنی كاتیه‌، وتیشی، تاكو ئێستا ئه‌و كێڵگه‌یه‌ به‌ ته‌واوی توانای خۆی كار ده‌كات و رۆژانه‌ 440 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كۆمپانیاكه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه‌ ده‌ستی به‌ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی خۆی كردوه‌ تاكو به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رده‌وام بووه‌.

ئیكسۆن مۆبێلی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستی به‌ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی قورنه‌ له‌ به‌سره‌ بۆ دوبه‌ی گواسته‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی وتی، به‌رهه‌می كێڵگه‌ی قورنه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندی ئیكسۆن مۆبیل كه‌می نه‌كردوه‌.

گواستنه‌وه‌ی كامه‌ندانی به‌ چه‌ند كاروانێك له‌ نێوه‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تاكو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رده‌وام بووه‌.

به‌شێك له‌ له‌ كارمه‌ندان چوونه‌ باره‌گای كۆمپانیا له‌ دوبه‌ی، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان چوونه‌ته‌ باره‌گای كۆمپانیایه‌كی بیانی‌ له‌ شاری به‌سره‌.

چوارشه‌ممه‌ي رابردوو كارمه‌ندێكی عێراق له‌ كۆمپانیا ئه‌كسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، له‌ ترسی هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییه‌ك، ئیداره‌ی كۆمپانیا كارمه‌ندانی خۆی بۆ پارێزگای به‌سره‌ بردوه‌.

ئه‌و كارمه‌نده‌ وتیشی، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاره‌كانمان ده‌كرد، به‌ڵاو دوای نیوه‌ڕۆ ئیداره‌ی كۆمپانیا ئاگاداری كردینه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌رنان هه‌یه‌، وتیشی، به‌شێك له‌ كارمه‌نده‌ بیانییه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ عێراق به‌جێبهێڵن.

باسی له‌وه‌ش كرد، كۆمپانیاكه‌ رێكاری ئاسایشی خۆی گرتووه‌ته‌ به‌ر، داوای له‌و كۆمپانیا ئه‌منیانه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌، ئۆتۆمبێل بۆ گواستننه‌وه‌ كارمه‌ندانیان بۆ فرۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ دابین بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كۆمپانیاكه‌ تاكو ئێستا كاتی كاركردنی ئاسایی دیاریی نه‌كردوه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندانی ناوخۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌باره‌گای كۆمپانیا بۆ به‌ڕێكردنه‌ی كاره‌كان ده‌مێننه‌وه‌.

هه‌ر رۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌، وتیشی، كارمه‌نده‌كانی بیانی و عێراقی شان به‌ شانی یه‌ك كار ده‌كه‌ن.

ئه‌م رووداوانه‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ێت، گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئێران له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، لای خۆیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له‌ كارمه‌ندانی خۆی له‌ باڵیۆزخانه‌ی له‌ به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی له‌ هه‌ولێر كرد، عێراق به‌جێبهێڵن، هه‌روه‌ها پێدانی ڤیزه‌ی ئاسایی بۆ عێراقییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سارد.

 

 





ئەم هەواڵە 10054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad