English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دۆخی ئیدلیب له‌ كۆنترۆل ده‌رچێت
2019-05-18 [12:47 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات له‌ زیادبوونی ناکۆکییەکان لە پارێزگای ئیدلبی باکوری سوریا، رەنگە توندوتیژییه‌كان لە کۆنترۆڵ دەرچێت و دەرەنجامی خراپی بۆ سێ ملیۆن دانیشتوانی سڤیلی لێ بکەوێتەوە.

بەڵام ڕاوێژکارێکی بالای کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەجات ڕوشدی ئاماژە بەوە دەکات هیچ شوێنێکی پارێزراو لە ئیدلب نییە.

ئەو خانمە دەڵێت نزیکەی 3 ملیۆن کەس لەو پارێزگایەی سوریادا گیریان خواردووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابوردوودا بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوریا کە ڕوسیا پشتیوانیان دەکات لەگەڵ سەرهەڵداوانی سەر بە ئەلقاعیدە بەلایەنی کەم 100 کەسی سڤیل کوژراون و برینداربوون.

بۆمبەکانی هێرشە ئاسمانییەکان بەر دەیان بنکەی تەندروستی و خوێندنگا کەوتوون و زیاتر لە 180 هەزار کەس لە ناوچەکە دەرچوون و بەرەو شوێنێکی ئارامتر رۆیشتوون.

 

voa





ئەم هەواڵە 2356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad