English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران خاو دەبێتەوە
2019-05-18 [01:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


تەوژمی ھەڵچوونەکانی واشنتن دژ بە ئێران رووی لە خاوبوونەوە دەکات و لەنێو کۆنگرێس ھانی شەڕ نادرێ لەگەڵ ئێران. سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کۆنگرێس دەڵێ، ئێران ئێستا لە ژێر گوشارێکی گەورەی ئابووریدایە و رووبەڕووی دۆخێکی سەختبووەتەوە و بێ ئومێد بووە.

لەنێو کۆنگرێسی ئەمەریکا ھەوڵدەدرێ  دەنگی دەھۆڵی جەنگ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کەمتر بکرێتەوە و بەشێک لە کۆنگرێسمانەکان لە پەیام و لێدوانەکانیان ئامۆژگاری ئاراستەی کۆشکی سپی دەکەن بۆ گرتنە بەری رێکارە دیپلۆماسیەکان لەبری بەرزکردنی ئاستی گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ تاران.

مایکڵ ماککۆڵ، سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە کۆنگرێس رایگەیاند: "پێم وایە سزا ئابوورییەکانمان بۆ سەر ئێران کاریگەری خۆیان ھەیە و ئێرانی ئیفلیج کردووە، ئێران زیاتر لەوەدەچێ بێ ئومێد بووبێ، بێ ئومێدبوونێکی راستەقینەیان پێوە دیارە".

میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن، ھەوڵێک ھەیە لەلایەن چەند وڵاتێکەوە بۆ ھێورکردنەوەی رەوشی ھەڕەشە و گرژی نێوان واشنتۆن و تاران، لەگەڵ ئەمەشدا ئەمەریکا بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبی و نزیک ئێران چڕ دەکات و چارەنووسی ئەم ململانێیە ھێشتا دیار نییە.

دەربارەی ھەوڵەکان بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران کریس  سمیس، ئەندامی کۆنگرێس دەڵێ: "رێگەی ئاشتی تاکە رێگایە چارەسەری دیپلۆماسیمان بۆ بەدی دێنێ، گرژی سوودی نییە و پێم وایە ئێران پێشێلکاری زۆری بەرامبەر ئەمەریکا و ئیسرائیل کردووە، مەرگ بۆ ئەمەریکا و مەرگ بۆ ئیسرائیل!  ئەمانە گوتاری دۆستانە نین".


کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 2827جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad