English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەحرەین داوا لەهاووڵاتیانی دەكات سەردانی ئێران و عێراق نەكەن
2019-05-18 [01:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین داوا لەھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات گەشت بۆ عێراق و ئێران ئەنجامنەدەن.

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە راگەیەندراوێکدا ھۆشداری دایە ھاووڵاتییەکانی کە بەھۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی ھەڕەشەکانەوە.

ھەروەھا داواشی لەو ھاووڵاتیانی کردووە کە خۆیان بەدوور بگرن لە گەشتکردن بۆ ھەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و ھۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە ئێستادا دۆخی ناوچەکە جێگیر نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بارودۆخەکە بەردەوام لەگۆڕانکاریدایە و ھەڕەشەو مەترسی لەئارادایە و بەرپرسیارێتی پاراستنیان ناگرنە ئەستۆ.





ئەم هەواڵە 5704جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad