English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ناوبژی ئێران و ئەمریکا پێكهات، ئاماده‌یه‌ وڵات به‌جێبهێڵێت
2019-05-18 [01:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەمیر ساعدی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی رایگه‌یاند، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دەرکردووە لیژنەیێکی باڵای دانووستانکار بە به‌شداری ژمارەیێک لە بەرپرسانی باڵای عێراق پێکبهێندرێت، بۆ ناوبژی نێوان ئێران و ئەمریکا بكات.

ئه‌میر ساعدی وتیشی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە لیژنه‌یه‌كی دانووستانکاری باڵا لە هەریەک لە محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق، مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و فالح فەیاز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پێکبهێندرێت.

ئاشکراشی کرد، لیژنه‌كه‌ ئامادەیە عێراق بەجێبێڵێت و بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی نێوان ئێران و ئەمریکا گفتوگۆکان لەگەڵ هەموو لایەنە پێوەندیدارەکاندا دەست پێبکات، وتیشی، سیناریۆی دروستكردنی گرژییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ له‌ سیناریۆی كۆریای باكوور، پێویسته‌ نییه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی گرنگ هه‌ڵگیرسێنیت به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی ئابووری بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەمریکا و ئێران ئاره‌زوو ده‌كه‌ن عێراق رۆڵێكی گرنگی هه‌بێت جگە لە عەمان و سویسڕا کە هەوڵەکانیان بۆ ئارام کردنەوەی دۆخەکە دەست پێکردووە عێراقیش ڕۆڵێکی گرینگ بۆ جێگیر کردنی ئاشتی بگێڕێت.

 

مه‌علومه‌

 





ئەم هەواڵە 3118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad