English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی له‌پێشه‌
2019-05-18 [01:36 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ لە فایناڵی چامپیۆنزلیگی خانمان، بارسێلۆنای ئیسپانی و ئۆڵمپیک لیۆنی فڕەنسی رووبەڕوو دەبنەوە.

کچانی بارسێلۆنا جاری یەکەمە لە مێژوویاندا لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی دەکەن و لە کاتێکدا رووبەڕووی کچانی لیۆن دەبنەوە کە ئەم یانە فڕەنسیە لە سێ وەرزی رابردوو لەسەریەک نازناوەکەی بردۆتەوە.

کچانی لیۆن و بارسێلۆنا لە مێژوویاندا دوو جار رووبەڕوو بوونەتەوە و ھەردوو یارییەکەش لە چارەکی کۆتایی بووە، لە ھەردوو یاریشدا لیۆن یارییەکەی بردۆتەوە و تاکە یانەشە بتوانێت پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

بڕیاریشە یارییەکە لە کاتژمێر ٧:٠٠ بە کاتی ھەولێر لە یاریگەی گرۆپاما لە بۆدابێستی ھەنگاریا بەڕێوەبچێت.

 





ئەم هەواڵە 2542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad