English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی ،بارزانی پێشەنگ لە كوردایەتی و پاراستنی نیشتیمان ..
2019-05-18 [01:56 AM]

نوسینی : رێبوار حەملاو شوانی


بە درێژایی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خەبات و تێكوشانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی مستەفا بارزانیی لەگەڵ ناخۆشی،سەختییەكان ‬و ئازاری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بووە و رۆژێك لە روژان پشتیان لە رۆڵەكانی‮ ‬گەلەكەیان نەكردووە و خۆیان تەرخانكردووە لە پێناو سەربەستی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬میللەتەكەیان و بو ئەم مەبەستەش تێكوشاون و قوربانییەكی‮ ‬زۆریانداوە‮، ئەگەر لە رابردووی‮ ‬پڕشنگداری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ورد ببینەوە،‮ ‬سەروەری‮ ‬گەلێك تۆماركراون،‮ ‬سەبارەت بە خەبات و قوربانیدانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە دژی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬هەمیشە وەك قەڵغانێك لە هەمبەر هەڕەشە و پەلامارەكاندا وەستاونەتەوە و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانیان پاراستووە‮. ‬دەیانجار ناحەزانی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد بە جۆرەها شێواز و بە بەكارهێانی‮ ‬جۆرەها میكانیزمی‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬ویستویانە ناوی‮ ‬كورد و كوردستان بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬بسڕنەوە،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بەپلەی‮ ‬یەكەم شانازی‮ ‬بەرگریكردن لە گەل و وڵات و پارێزگاریكردن لە مانەوەی‮ ‬كورد بە سەربەرزیی‮ ‬بەركەوتووە و هیچ كات لە بەرپرسیارێتیی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬رایان نەكردووە‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
 هەر لە یەكەم رۆژی بونیاتنانی قوتابخانەی كوردایەتیی لە سەر دەستی مستەفا بارزانیی ،بناغەی سەربەخۆیی و بەهێز بوونی كوردستانی دارشتووە و لە قۆناغەكانی خەباتی دا بەردەوام هەوڵی داوە تا مافە زەوتكراوەكان وەربگرێتەوە ، هەروەها پارێزگاری لە شوناسی نەتەوەیی بكات و هیچ كاتێ‌ لە چوار چێوەی حزبێك و ناوچەیەكی دیار یكراوە تێكۆشانی نەركردووە ..پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر لە‮ ‬یەكەم هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬1992‮ ‬وەك حزبی‮ ‬قائید و كاریزما،‮ ‬خودان بڕیار و ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشاندا،‮ ‬لە بەرانبەردا هیچ كام لە حزبە سیاسییەكان،‮ ‬هەرگیز ئەو رێژەیان وەك پێویستە بەدەست نەهێناوە،‮ ‬تاوەكو بتوانن بگەنە شانی‮ ‬پارتی،‮ ‬بەڵام ئەوە پارتییە لەپێناو‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬سازشی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە‮. ‬ئەمەش لەو روانگەوەیە كە پارتی‮ ‬حزبێكە و بە كردار بەرنامەی‮ ‬هەیە نەوەك هەر بە قسە و دروشمی‮ ‬سیاسی،‮ ‬پارتی‮ ‬هەر لە‮ ‬1946ەوە بەو هەناسەیە كاری‮ ‬حزبی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد،‮ ‬كە سنووری‮ ‬جوگرافی‮ ‬ببڕێت و تابۆكانی‮ ‬تائیفەیەكی‮ ‬داخراو تێكبشكێنێت‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‮ ‬ئێستا پارتی‮ ‬لە دواین هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬دیسانەوە وەك حزبی‮ ‬پێشەنگ خۆی‮ ‬سەلماند و پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬زۆر زیاترە لە جاران،‮ ‬هەرچەندە پیلانگێڕی‮ ‬زۆر كرا بۆ ئەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬لاواز بكەن،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬چۆكی‮ ‬دانەدا و بە حوكمی‮ ‬قاعیدەی‮ ‬پتەوی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خۆی‮ ‬پێشەنگایەتی‮ ‬بەرنەدا‮. ‬نەك هەر ئەوەندەش،‮ ‬بەڵكو تەنها پارتی‮ ‬بوو كە پێداگیری‮ ‬لەسەر سازدانی‮ ‬ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو كە دەیگوت هەڵبژاردن لە كاتی‮ ‬خۆیدا بكرێت،‮ ‬نەیارانی‮ ‬پارتی‮ ‬ویستیان بە ریفراندۆم سزای‮ ‬پارتی‮ ‬بدەن،‮ ‬بێ ئاگا لەوەی‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان داخوازیی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانە و بە ریفراندۆمەوە نەبەستراوەتەوە‮. ‬پارتی‮ ‬بە سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە و ورد،‮ ‬توانی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬بچووككردنەوەی‮ ‬كیانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبار ببات،‮ ‬لەو روانگەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەش لە داستانی‮ ‬پردێ و سحێلا بەرپەرچی‮ ‬هێرشە داگیركارییەكانییان دایەوە و رێگەیان نەدا لە رووی‮ ‬سەربازییەوە كوردستان داگیر بكەن،‮ ‬بە جۆرێك وانەیەكی‮ ‬وایان بە داگیركەر و خیانەتكار و خاكفرۆشان دا،‮ ‬كە هەتا هەتایە لە بیری‮ ‬نەكەن‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بۆیە ئێستا بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان روون بووەوە،‮ ‬كەوا دەنگ بە پارتی‮ ‬دەنگدانە بە ئاوەدانی‮ ‬و ئاسایش و سەقامگیریی،‮ ‬دەنگدان بە پارتی‮ ‬درێژەدانە بەو هەلومەرجەی‮ ‬پارتی‮ ‬وەك ستراتیژ كێشاویەتی،‮ ‬دەنگدان بە پارتی‮ ‬دەنگدانە بە گۆڕانكاریی‮ ‬ئەم هۆكارانە بوون كە پارتی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬پێ زیاد كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬بە هۆی‮ ‬دەنگ و دڵسۆزی‮ ‬كاسبكار و چینی‮ ‬زەحمەتكێشان و كریكار و خەڵكی‮ ‬عەوام كێرڤی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرزكردەوە،‮ ‬بۆیە پێویست دەكات پاداشتی‮ ‬ئەو دڵسۆزییە بە هەنگاوی‮ ‬چاكسازی‮ ‬فراوان بداتەوە و بژێویان دابینبكات و كەرامەتیان و سەروماڵ و سەقامگیرییان بپارێزێت و بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئاواتی‮ ‬لەمێژینەیان تێكۆشێت‮.تا بە دەسهێنانی كیانێكی سەربەخۆ كە ئەوەش مافێكی رەوایە .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بۆیە لێرەوەیە كە بەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە نێو گوڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێتە زەرورەتێكی‮ ‬حاشاهەڵنەگر‮. ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬راستەقینە بەو حزبە دەگوترێت كە ئامانجەكەی‮ ‬لەپێناو پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دا بێت و لە كاتی‮ ‬تەنگانەدا پشت لە میللەت و وڵاتەكەی‮ ‬نەكات و ئامادە بێت بو هەموو قوربانیدانێك‮. ‬مێژووی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەوەیان سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی‮ ‬كوردستان ناكەن،‮ ‬لە كۆتاییدا پرسیارێك دێتە پێشەوە،‮ ‬ئەویش ئەوەیە كە بۆچی‮ ‬هەر پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا؟ وەڵامەكە روونە ئەگەر لە دوێنێ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬زۆر بێت،‮ ‬ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تۆماركردووە لە دژی‮ ‬تیرۆریزمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پیلانگێڕییە‮ ‬یەك لە داواكانی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نەیارانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان و هەروەها پەلامارەكانی‮ ‬حەشد وسوپا ومیلیشایی حزبولا‮ ‬بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆیە بەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارزانی،‮ ‬واتە بەهێزبوونی‮ ‬كوردستان.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad