ZNA- ھەولێر
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی سی و چواری خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی یانەی بایەرن میونشن میوانداری یانەی ئەنتراخت فرانکفۆڕتی کرد .
یانەی بایەرن میونشن توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی فرانکفۆرت .
گۆڵەکانی یانەی باڤاری لە خولەکەکانی ٤، ٥٣ ، ٥٨ ، ٧٢ و ٧٨ لەرێگەی یاریزانان کومان ، ئالابا ، سانشێز ، رێبیری و رۆبن تۆمارکران ، تاکە گۆڵەکەی یانەی فرانکفۆرتیش لە خولەکی ٥٠ لەلایەن یاریزان سیباستیان ھیلەر تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە یانەی بایەرن میونشن کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٧٨ خاڵ و توانی بۆ جاری حەفتەم لەسەر یەک نازناوی بۆندسلیگا بەدەست بھێنێت .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9760جار خوێندراوەتەوە |