English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان: لەمانگی تەمووزەوە سیستەمی ئێس 400 كانمان راده‌ست دەكرێت
2019-05-19 [07:07 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دەڵێت "به‌دڵنیایییه‌وه‌ ئێمه‌ شتێكمان نییه‌ له‌ ئارادابێت وه‌ك هه‌نگاونان بۆ دواوه‌ له‌ سەبارەت بە S-400  ئه‌و كاره‌ ته‌واوبووه‌".

له‌ میانەی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی له‌ كۆشكی دۆڵمه‌باهچه‌، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "ئێمه‌ بابه‌تی S-400مان ته‌واوكردووه‌، واتا به‌دڵنیایییه‌وه‌ ئێمه‌ شتێكمان نییه‌ له‌ ئارادابێت وه‌ك هه‌نگاونان بۆ دواوه‌ له‌ باره‌ی S-400. ئه‌و كاره‌ ته‌واوبووه‌ و رێككه‌وتنه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ته‌مووزه‌وه‌ S-400كانمان راده‌ست بكرێت، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ پێشبخرێت و زووتر وه‌ریبگرین.

سه‌باره‌ت به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35 یش ، ئه‌ردۆغان گوتی: "دره‌نگ یان زوو F-35كان وه‌رده‌رگرین، كه‌ خوازیارین له‌ ئه‌مریكای بكڕین.

S-400 سیستەمێكی بەرگرییە لەلایەن ووڵاتی ڕوسیاوە بەرهەم دەهێنرێت، كە لە چوار موشەك پێك دێت، كە لەساڵی 2017 بەیەكەمین سیستەمی بەرگری وشكانی هەژمار كرا.

 





ئەم هەواڵە 2995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad