English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرەی توركمانی داوای دوو پۆست لەحكومەتی داهاتوو دەكات
2019-05-19 [07:25 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، داوا دەكەین پۆستێكمان لەسەرۆكایەتی هەرێم پێبدرێت و هەورەها لەحكومەتیش پۆستی وەزاریمان هەبێت.

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئایدن مه‌عروف بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووماندا له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان وا رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ به‌شداریی له‌ حكوومه‌ت بكه‌ین و ئه‌وه‌ش داواكاریی پارتی بوو و به‌شداریی به‌ره‌ی توركمانییان له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م و له‌ په‌رله‌ماندا به‌ گرنگ زانیوه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ سه‌قامگیریی سیاسی هه‌رێمی كوردستان زانراوه‌". 
 
ئەو گوتیشی "تا ئێستا به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی ئه‌وه‌مان نه‌كردووه‌ چی پۆستێك ده‌درێت به‌ توركمانه‌كان، چونكه‌ ئێستا یه‌كه‌مجار كار بۆ ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م، قۆناغی دووه‌م كاندید بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌كلیف ده‌كرێت و بۆ ئه‌و كاته‌ ره‌نگه‌ قسه‌ و باس له‌سه‌ر پۆست بكه‌ین، ئێمه‌ به‌شداریین له‌ په‌رله‌مان و ده‌مانه‌وێت له‌ حكوومه‌ت و له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشدا به‌شدارببین و ئه‌مه‌ نیازی ئێمه‌یه‌، ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداربیین". 
 
مه‌عروف ئاماژەی بەوەش كرد "داواكارین له‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌كو توركمانه‌كان و به‌ره‌ی توركمانی به‌ پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم یان راوێژكار به‌سیفه‌تی وه‌زیر بۆ كاروباری توركمان بێت، هه‌روه‌ها له‌ حكوومه‌تیش ده‌مانه‌وێت پۆستی وه‌زارییمان هه‌بێت به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تێك هه‌بێت بۆ كاروباری پێكهاته‌كان". 
 
سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیكردنی كاندیدان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی ئاشكرایكرد "ئێمه‌ پاڵپشتیی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ین بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، چونكه‌ كارێزمایه‌كی سیاسییه‌ له‌ هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا.




ئەم هەواڵە 3823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad