هەولێر _ ZNA
سەرقاڵی چالاکی و پیشە و کاری رۆژانەتی، بەڵام لەناکاو گێژدەبیت و خەودێت، یان لەشت خاودەبێتەوە و واهەستدەکەیت ماندوویت، بەبێ ئەوەی کارێکی هێندە قورس ئەنجامدابێت، بێگومان بەبێ هۆ نییە.
ماڵپەڕی yawmiyati باس لە هۆکارەکانی دەکات:
1-یەکێک لە دیارترین هۆکارەکان کەم خەویە.
2-سیستمی خۆراکی ناتەندروست، بۆ نمونە زۆر پڕ لە چەوری یان شیرین و کاربۆهێدراتی زۆرە.
3-ئەنجامنەدانی وەرزش بەشێوەیەکی رێکخراو.
4-زۆر نەخواردنەوەی ئاو، لە کاتێکدا پێویستە رۆژانە 3 لیتر بخۆیتەوە.
5-تووشبوون بە نەخۆشیەکانی ئەنیمیا یان کەم خوێنی.
6-بوونی نەخۆشی غودەی دەرەقی، کە وادەکات ماندووبیت.
7-کەمی شەکری خوێن، راستە زیادەڕەویش زیانی هەیە، بەڵام کەمیشی بەهەمانشێوە کاریگەری لەسەر تواناکانت هەیە.
8-بوونی هەندێک کێشەی تەندروستی لە دڵدا.
9-قەڵەویە، یەکێکە لە هۆکارەکان.
10-بەکارهێنانی هەندێک دەرمان، کە هۆکارە بۆ خاوبوونەوەی لەش و گێژبوون.
11-بەرزی رێژەی شەکری خوێن.
12-تووشبوون بە خەمۆکی و بیرکردنەوەی زۆر، کە کاریگەری لەسەر دەروونت هەیە.
ئەم هەواڵە 10798جار خوێندراوەتەوە |