English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند گۆڕێکی دیکەی ئەنفالکراوەکان لە پارێزگای موسەننا هەڵدەدرێنەوە
2019-05-19 [09:22 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، چوار گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری پارێزگای سەماوە دۆزرانەوە، شاندێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی زیاتری ئەنفالکراوەکان سەردانی پارێزگاکەیان کرد.

نەبیل کامیل، بەڕێوەبەری چاودێریی پارێزگاری موسەننا لەبارەی سەردانی شاندەکەی هەرێم رایگەیاند:"باسمان لەو هەنگاوانە کرد کە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی پارێزگای مووسەنا دەبێت بگیرێنە بەر".

راشیگەیاند: "پەیوەندی بەردەوامان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لێکۆڵینەوەی ورد لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەکرێت، پرۆسەی گەڕانیش بەرداوەمە و هەندێک زانیاری پشتڕاستنەکراوەکەمان هەیە".

ئاماژەی بەوەشدا، تاکو ئێستا سێ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری موسەننا بوونیان هەیە و نەدۆزراونەتەوە.

بەختیار فەرەج، سەرپەرشتیاری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی وەزارەتی شەهیدان ئاشکرایکرد: "ئێمە ئەمڕۆ تەنها بۆ بینینی شوێنەکان هاتووین و دوای مانگی پیرۆزی رەمەزان دەست بە پشکنین و هەڵدانەوەی گۆڕەکان دەکەین".

ئاماژەی بەوەشدا، پارێزگای موسەننا لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و میکانیزمی دۆزینەوە و هەڵدانەوەیان چاوی بە سەرۆک مەسعود بارزانی کەوتووە.

لەدوای دیدارەکەی شاندی حکوومەتی هەرێم و پارێزگای موسەننا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری هەردوولا ئەوەیان دووپاتکردەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، پارێزگای موسەننا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دۆزینەوەی تەواوی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بۆ ئەوەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتییان دەکات.





ئەم هەواڵە 3805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad