English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راکان جبوری : لەگەل یەکێتی دوو ھاوبەشین
2019-05-19 [12:30 PM]

ZNA- ھەولێر


پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك ئاشكرای دەكات، لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گفتووگۆ  و دانووستانیان هەیە، بەڵام لە پارتی دوورن.

راکان جبووری، پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوی کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆر باشە و لەسەر پرسەکانی تایبەت بە کەرکووک گفتوگۆ و راوێژ بە یەکەوە دەکەن و دوو هاوبەشی سەرکەوتوون.

گوتیشی، هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نییە و میدیاکانیش رۆڵێکی خراپ لەو دۆخە دەگێڕن.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، شەپۆلێکی بە عەرەبکردن لە هەردوو پارێزگای کەرکووک و دیالە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژڕاو دەستیپێکردووە و کوردەکانی ئەو ناوچانەش، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بە رۆڵگێڕی ئەو شاڵاوە تۆمەتبار دەکەن.





ئەم هەواڵە 4393جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad