English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئەفغانستانیش وەستێنرا
2019-05-19 [12:59 PM]

ZNA - هەولێر


بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئەفغانستان بە تەواوی ڕاگیراوە. 

ئاژانسی فارس نیوز لەسەر زاری حەمید حسێنی گوتەبێژی یەکێتیی هەناردەکارانی نەوت لە ئێران ئاشکرای کردووە بە گوێرەی بڕیاری بەرپرسانی ئەفغانستان، ماوەی حەفتەیەکە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئەم وڵاتە بە تەواوی ڕاوەستاوە.

و هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ عێراقیش زۆر کەم بووەتەوە. وەک ئاژانسی فارس پێشبینیی کردووە راگرتنی هەناردەی فەرمی بۆ ئەفغانستان و عێراق دەبێتە هۆی پەرە سەندنی قاچاغی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ئەو دوو وڵاتە.

بە هۆی دابەزینی بەهای دراوی ئێرانەوە، نرخی نەوت و هەموو بەرهەمە نەوتییەکان لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بە بەراوەرد بە ناوخۆی ئەم وڵاتە دە ئەوەندە گرانترە و ئەوەش دەبێتە هۆی پەرە سەندنی قاچاغی ئەم بەرهەمانە لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ.





ئەم هەواڵە 2188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad