English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی عێراق لەسەر کشانەوەی ئێکسۆن مۆبیل هاتە دەنگ
2019-05-19 [01:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزیری نەوتی عێراق گواستنەوەی کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی، ئێکسۆن مۆبیل، بە "قبووڵنەکراو و بێ بەھانە" دەزانێت.

لە لێدوانێکدا، سامر خەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی گواستنەوەی کارمەندانی ئێکسۆن مۆبیل رایگەیاند: "کشانەوەی چەند کارمەندێک، ئەگەرچی ژمارەیان کەم بوو، کاتییە و پەیوەندی بە دۆخی ئەمنییەوە نییە، بەڵکو ھۆکاری سیاسی لە پشتەوەیە".

راشیگەیاند: "کشانەوەی ئەو کارمەندانە قبووڵنەکراو و بەبێ بەھانەیە".

بڕیاربوو ئێکسۆن مۆبیل پڕۆژەی گەورە بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق ئەنجام بدات، بەڵام لە بڕیارێکی بەپەلەدا، تەواوی کارمەندە بیانییەکانی کە نزیکەی ٦٠ کارمەند دەبوون کشاندەوە، ھۆکارەکەشی بۆ دۆخی ناسەقامگیری عێراق گەڕاندەوە.

پێش ئێکسۆن مۆبیل، ئەمەریکا بەشێکی کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکانی لە بەغدا کشاندەوە و ھۆشداریشی لەبارەی گەشتکردنی ھاووڵاتیانی بۆ عێراق بڵاوکردەوە.





ئەم هەواڵە 2944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad