English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: زۆر نزیك بوو له‌گه‌ڵ ئیكسۆن مۆبیل رێك بكه‌وین، به‌ڵام ده‌رچوونه‌كه‌یان په‌كی خست
2019-05-19 [02:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سانر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، عێراق و كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل زۆر نزیك بوون له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی نه‌وتی گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام بڕیاری شه‌ممه‌ی ئیكسۆن مۆبیل به‌ كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی قورنه‌ یه‌ك، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی په‌كخست.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌وتی له‌ جده‌ی سعودیه‌، غه‌زبان باسی له‌وه‌ كرد، په‌یماننامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌نێوانمان ته‌واو ببوو كه‌ تێیدا مه‌رجه‌كانی هاوكاریكردن له‌ پڕۆژه‌ی باشوور دیاری كرابوو، ئه‌گه‌ر به‌كۆتا بهاتبایه‌، ئه‌وا پرۆتۆكۆڵی رێككه‌وتنه‌كه‌ واژوو كرابوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ وڵات ده‌رچوون، بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان رایان كرد.\

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 7681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad