English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: هێزی تێكده‌ری به‌ریتانیا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ كه‌نداو
2019-05-19 [03:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، سه‌ربازانی تیمی هێزه‌كانی تایبه‌ت كه‌ به‌ "یه‌كه‌ی به‌له‌می تایبه‌ت" ناسراوه‌، گه‌یشته‌ كه‌نداو.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ راپۆرتێكدا وتی، سه‌ربازانی هێزی به‌له‌می تایبه‌ت گه‌یشتنه‌ كه‌نداو و چوونه‌ پاڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاره‌ دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌می داهاتوو ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن كه‌ تاكو ئێستا سروشتی كاره‌كانیان نازانرێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و هێزه‌ بژارده‌ی هێزێكی جیهانیه‌، بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ناسرا، كاری تایبه‌تیان پرۆسه‌ی ده‌ریایی قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، دیاریكردنی ئامانجه‌كانی تۆپهاوێژ و فرۆكه‌كان، تێكدانی هێڵی گواستنه‌وه‌، زه‌بر وه‌شاندن له‌ دوژمن له‌ پشت هێڵی پێشه‌وه‌، گرنگترینیان كاركردنی نهێنی ئه‌و هێزه‌یه‌ بۆ تێكشكاندنی كه‌شتی و به‌له‌مه‌كان و بنكه‌ ده‌ریاییه‌كانی دوژمن.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌ گه‌رووی هورمز هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی نه‌وتهه‌ڵگر، ئه‌و هێزه‌ گه‌یشته‌ كه‌نداو، ره‌نگه‌ كاری پاراستننی رێگای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی بكات و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جوڵه‌ی ده‌ریایی سه‌ربازی ئێران دروست بكات و په‌كی بخات.

 





ئەم هەواڵە 5860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad