English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ بە پەیامێکی هەڕەشەئامێز وەڵامی ئێران دەداتەوە
2019-05-20 [12:01 PM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی چەند مووشەکێک ئاراستەی باڵیۆزخانە ئەمەریکا لە عێراق کرا، سەرۆک ئەمەریکا پەیامێکی توندی هەڕەشەئامێز بۆ ئێران دەنێرێت.

 

ئه‌مشه‌و كاتیۆشایه‌ك له‌ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غداش، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه‌یان دۆزییەوە کە بەپێی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا سەکۆیەکە به‌رامبه‌ر زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیی نزیك لە رێگای خێرای "محه‌مه‌د قاسم" بووە و ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کرابوو.


چەند کاتژمێرێک دوای ئەو ڕووداوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا توویتێکی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی"ئەگەر ئێران جەنگی دەوێت، ئەو جەنگە دەبێتە بەفەرمی کۆتایی هاتنی ئێران. هەرگیز نەکەی جارێکیتر هەڕەشە لە ئەمەریکا بکەیت"


ئاراستەکردنی مووشەک بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە كاتێكدایە لەوەتەی هەفتەی رابردووەوە حكوومەتی ئەمەریكا ژمارەی كارمەندەكانی لە باڵوێزخانەكە كەم كردووەتەوە و هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێران لە ئارادایە.





ئەم هەواڵە 6805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad