English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی چەرەسات بۆ پیاوان
2019-05-20 [10:13 AM]

هەولێر _ ZNA


 

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، خواردنی چەرەسات بە شێوازێکی ڕۆژانە، سوودی هەیە بۆ باشتربوونی تەندروستیی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان و زیادبوونی ژمارەی سپێرمەکان.

گۆڤاری "ئەمێریکان جۆرناڵ ئۆڤ کلینیکاڵ نیوترشن" ڕۆژی سێشەممە ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە.

توێژینەوەکە داتای ٩٨ پیاوی وەرگرتووە، کە تەندروستییەکی باشیان هەیە و تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵیدا بووە.

بەشێك لە پیاوە بەشداربووەکان ڕۆژانە نیو کوپ چەرەساتیان دەخوارد، کە پێكهاتبوو لە (بادەم، گوێز و بوندوق)، بەشێکی دیکە لە پیاوەکان هیچیان نەدەخوارد، پاش تێپەڕبوونی ١٠ هەفتەش ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئاشکرایکرد، ئەو پیاوانەی کە چەرەساتیان خواردووە، ژمارەی سپێرمەکانیان زیادیکردووە و چالاکیی باشتربووە. هەروەها مەترسیی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کەمتر بووەتەوە.

لە نێوان چەرەسەکانیشدا توێژینەوەکە دڵنیایی ئەوەی داوە، گوێز باشترینە بۆ دڵ، بەهۆی ئەوەی کە هاوسەنگیی شەکر و فشاری خوێن ڕادەگرێت و یارمەتیدەرە لە سووتاندنی چەورییەکان و هەوکردنەکان چارەسەر دەکات.





ئەم هەواڵە 10885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad