English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەیان زیندان لەتاجیكستان كوژران
2019-05-20 [08:02 AM]

​ZNA – هەولێر


لە زیندانێكی تاجیكستان 29 زیندان كوژران، لەكاتێكدا ئەوزیندانانە تۆمەتی داعشبوونیان دراوەتە پاڵ و ئەوانیش سێ پاسەوانی زیندانەكەیان بە بارمتە گرتبوو بۆ ئەوەی خۆیانی پێ ڕزگار بكەن.

به‌هۆی رووداوێكی ئاژاوه‌گێڕیی له‌ زیندانێكی ، 29 زیندانی كه‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی داعشیان درابووه‌پاڵ كوژراوون و سێ پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌ش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/5/2019، ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی رووسی له‌ زاری مه‌نسوور جۆن عومه‌رۆف، وه‌زیری دادی تاجیكستانه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئه‌و زیندانیكراوانه‌ پاش تۆمه‌تباركردنیان به‌ ئه‌ندامێتی داعش سزاكه‌یان له‌ زیندان ده‌برده‌سه‌ر، به‌ڵام چه‌كدار بوون و چه‌قۆ و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌یان پێبووه‌ و له‌ناو زیندانه‌كه‌دا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، سێ پاسه‌وانیان وه‌ك بارمته‌ گرتووه‌ و داوایان كردووه‌ ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌كرێن ئه‌وا پاسه‌وانه‌كان ده‌كوژرێن".

عومەرۆف روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌و رووداوه‌دا 29 ئه‌ندامی داعش كوژراون، 8 كه‌سیان هه‌ر به‌ ده‌ستی هاوڕێكانی خۆیان كوژراوون كه‌ له‌ زیندانه‌‌كه‌ی شاری دوشه‌نبێی پایته‌ختدا بوون و‌ 1500 زیندانیشی تێدایه‌.

 





ئەم هەواڵە 2866جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad