English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... بەتۆمەتی تێوەگلان لە كودەتا سەدان فەرمانبەری دەستگیر كرد
2019-05-20 [08:09 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسانی تورکیا بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتاکەی ساڵی 2016 و قەتحوڵا گویلەن،  249 فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان دەستگیر کرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە سوود وەرگرتن لە هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی NTVی تورکی بڵاویکردەوە، ئەنقەرە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە فوتحولا گویلەن و کودەتاکەی ساڵی 2016، 249 فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان دەستگیرکردووە.

لە ساڵی 1999ەوە، گویلەن، سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەت، لە ویلایەتی پێنسیلڤینیای ئەمەریکا دەژی و رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە هۆکاری کودەتاکەی ساڵی 2016 تۆمەتباری دەکات.

هەر بەتۆمەتی بەشداریی لە کودەتاکە، تاکو ئێستا 77 هەزار کەس لە تورکیا دەستگیر کراون و 150 هەزار فەرمانبەری حکوومی و سەربازی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad