English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی لەبارەی دۆخی ناوچەی سەوز روونکردنەوە دەدات
2019-05-20 [08:57 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیدەكاتەوە، شكستپێھێنانی مووشەكێك لە ناوچەی سەوز، كاریگەری بەسەر كرانەوەی ناوچەكە نابێت.

نووسینگەی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ناوچەی سەوزی بەغدا لە رۆژانی داھاتوودا بە تەواوی بە رووی ھاووڵاتییاندا دەكرێتەوە و ئاراستەكردنی مووشەكێك بۆ باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و باڵەخانە حكومییەكانی دیكە، كاریگەریی بەسەر كرانەوەی ئەو ناوچەیە نابێت.

ئەو بەیاننامەیە دوای ئەوە ھات، مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا لە نزیك ناوچەی سەوزەوە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌کە دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئاراسته‌كراوه‌.





ئەم هەواڵە 10552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad