ZNA- ھەولێر
یۆرگن کلۆب راھێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی رەتیکردەوە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی ئەوروپی ءەربگرێت.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەمەکانی ئیتاڵیا، لە چەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی پەیوەندییان بە یۆرگن کلۆبی راھێنەری یانەی لیڤەرپول کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی خانمە پیرەکە وەربگرێت.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، کلۆب رەتیکردووتەوە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی یۆڤانتس وەربگرێت و گووتوویەتی تا ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول گرێبەستم ھەیە و لەگەڵیان بەردەوام دەبم.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 10369جار خوێندراوەتەوە |